سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١، هەیسەم جەبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:" دوای ئەوەی لە ١٠ی کانوونی دووەمدا پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ گەیشتە دەستیان، رێککارەکانی تەواوبووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەربدرێت.
وتیشی لیژنەی دارایی توانیویەتی بڕی کورتهێنانی بودجەی ٢٠٢١ لە ٧٧ ترلیۆن دینارەوە بۆ ٢٦ ترلیۆن دینار کەمبکاتەوە، ئەویش لە میانەی هەڵسەنگاندنی خەرجییەکان.