هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای میسان کەسێکیان
بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە پارێزگاکە دەستگیرکرد.
میدیا عێراقیەکان رایانگەیاندووە:"
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی شوبات، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای میسان کەسێکیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن
بە ماددەی هۆشبەر لە قەزای مەیمونەی سەر بە پارێزگای میسان دەستگیرکردووە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" لەدوای
کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری کردنی بەردەوام لەئۆپڕاسیۆنێکی گەڕان و پشکنیندا بە
سەرپەرشتی عەبدولخزر جاسم محەمەد، فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی میسان، تواندرا
تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت و لەئێستادا بە پێی ماددەکانی ٣٢ی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان و ٤١٣ی
هەڕەشە راگیرەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت".