سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

کوردستان 14/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ. زانا مەلا خالید، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەکو سەرۆکی نوێی فراکسیۆنەکە دیاریکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی شوبات، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، زانا مەلا خالید-ی وەکو سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان دیاریکرد.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنەکە بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی پۆستی پارێزگاری هەولێری وەرگرت دەستبەردانی پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنەکە بوو.

وا بڕیاریشە لە رۆژی سێشەممەدا مەکتەب سیاسی پارتی لەگەڵ فراکسیۆنەکەیان کۆبێتەوە بۆ بەفەرمیکردنی ئەو بڕیارە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا