لە هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رێککاری نوێ دەگیرێتەبەر

کوردستان 14/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا رێککاری تەندروستی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ عێراق دەگرێتەبەر.

د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە BMC راگەیاند:" لەدوای تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق لەماوەیەکی نزیکدا هاوشێوەی سنورەکانی دیکەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ وەزارەتەکەیان رێککاری تەندروستی لەسەر سنورەکانی لەگەڵ عێراق دەگرێتەبەر".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" لەدوای تووندکردنەوەی رێوشوێنەکانی تەندروستی لە عێراق وەزارەتەکەیان چەند پلانێکی نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە داناوە و لەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رایدەگەیەنن".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ شەممە، ١٣ی شوبات، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق بە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە چەند بریارێکی نوێی دەرکرد و نیمچە کەرەنتینە و دیاریکردنی بڕی پێنج ملیۆن دیناری بۆ سەرپێچیکارانی رێنماییەکان راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا