ڤیدیۆ.. ساتی بۆردومانکردنی تورکیا بۆسەر کەمپێکی پەکەکە کە دیلی تورکی تێدایە بڵاوبووەوە

کوردستان 14/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە ساتی بۆردومانکردنی کەمپێکی پەکەکە لەلایەن تورکیاوە نیشاندەدات، کە لە ناو ئەو کەمپەدا دیلی دەستبەسەری تورکیا بوونیان هەبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی شوبات، لە بۆردومانی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆسەر چیای گارە، ١٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران کە لەناو کەمپێکی پەکەکەدا دەستبەسەربوون.

هەر ئەمڕۆش کەجەکە رایگەیاند" لەناو کەمپەکەدا ١٣ سەربازی تورکیا دەستبەسەربوون و تورکیا بەرپرسیارە لە گیان لەدەستدانیان".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا