لە هەرێم زیاتر لە هەشت هەزار خاڵی شوێنەواری تۆمارکراوە

کوردستان 14/02/2021

Alternate Text

تا ئێستا زیاتر لە هەشت هەزار خاڵی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و گرێبەستیشیان لەگەڵ تیمە بیانییەکان کراوە بۆ دۆزینەوەی شوێنەواری زیاتر. 

رامیار جەوهەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شوێنەواری هەرێم بە BMC  راگەیاند:" تا ئێستا زیاتر لە هەشت هەزار خاڵی شوێنەوار لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و لێکۆڵینەوەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لەگەڵ تیمە بیانییەکان بۆ ئاشکراکردنی زیاتری مێژووی شارستانیەت لە ناوچەکە بەردەوامە".

ناوبراو باسیلەوەشکرد:" لەکاتی دۆزینەوەی شوێنەوارێک لێکۆڵینەوەی پێویستی بۆ دەکەن و بەڕێوەبەرایەتیەکەیان کەسی شارەزای بۆ دیاریکردنی مێژووی شوێنەوارەکان هەیە و پێویست بە بردنە دەرەوەی پارچە مێژووییەکان بۆ دەرەوەی هەرێم ناکات".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت:" ئەمڕۆ یەکشەممە:" دوو پارچەی شوێنەواری لە قەزای کەلار دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕایەوە بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا