ئەمریکا کوشتنی ١٣ "هاوڵاتی تورکیای لەلایەن پەکەکەوە" ئیدانەکرد

کوردستان 15/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا کوشتنی ١٣ "هاوڵاتی تورکیای لە نێو خاکی هەرێم لە لایەن پەکەکەوە" ئیدانەکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاند:"هاوخەمی خۆمان بۆ قوربانیانی تورکیای هاوپەیمانمان لە ناتۆ دەردەبڕێن کە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە کوژراون، ئێمە لە پاڵپشتی تورکیا دەبین و بە توندی ئیدانەی ئەو کارە دەکەین".
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، فەرماندە باڵاکانی تورکیا پەکەکەیان بە کوشتنی ١٣ هاوڵاتی تورکییان لە نێو بەندینخانەیەکی پەکەکە لە ناوچەی گارە لە هەرێمی کوردستان تۆمەتبارکردبوو.
هاوکات، فەرماندەکانی پەکەکە ئاماژەیان بەوەکردبوو کە ئەو ١٣ زیندانییە میت و سەربازی تورکی بوونە و بەهۆی بۆردۆمانێکی تورکیاوە کوژراون.
شایەنی باسە، لە رۆژی ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ وەزیری بەرگری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی "چنگی هەڵۆ ٢"ی لە ناوچەی گارەی سەر بە پاریزگای دهۆک راگەیاند و پاش چوار رۆژیش کۆتایی بەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە هێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا