ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا دابەزینی بە خۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە هەزار و ٨١٩ دۆلار.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، زەرەنگەری سەرمەند لە شاری سلێمانی بە BMC راگەیاند، ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٦ هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ هەزار دینارە.
یەک لیرەی دوبەی عەیارە ٢٢ بە ٣٩٠ دۆلارە.