د.رۆژ نوری شاوەیس کۆچی دواییکرد

کوردستان 15/02/2021

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ دووشـەممە ١٥ی شوبات، د.رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دوای نەخۆشکەوتنی و مانەوەی بۆ ماوەیەک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.

رۆژ نوری شاوەیس، لەساڵی ١٩٤٧ لە سلێمانی لەدایکبووە، کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ خوێندووە، بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەندازیاری لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا