بەهۆی چاوپێکەوتنەکەی رەغد سەدام حسێن داوای بانگهێشتکردنی باڵیۆزی دوو وڵات دەکرێت

عێراق 15/02/2021

Alternate Text

لە ئەنجامی چاوپێکەوتنی کەناڵی "ئەلعرەبییە"ی سعودی لەگەڵ رەغد سەدام حسێن، لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی پەرلەمانی عێراق داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەکات هەریەکە لە باڵیۆزی سعودیا و ئەردەن لە بەغدا بانگهێشت بکات.
عەبدولئیلاه ئەلنائلی، سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە و بەهۆی چاوپێکەوتنی کەناڵی "ئەلعەرەبییە"ی سعودی لەگەڵ رەغد سەدام حسێن، کچە گەورەی سەرۆکی پێشووتری کۆماری عێراق لە ئەردەن کە بڕیارە ئەمشەو پەخش بکرێت، داوا دەکات باڵیۆزی هەردوو وڵات لە بەغدا بانگهێشت بکات.
ئاماژە بەوەشکراوە:"ئەو چاوپێکەوتە پێشێلکارییە بەرامبەر بە قوربانییەکانی گەلانی عێراق بەدەستی حزبی بەعس".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا