پۆلیسی هەولێر چەند کەسێکی بەتۆمەتی سواڵکردن دەستگیرکرد

کوردستان 15/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی چەند کەسێکی بەتۆمەتی سواڵکردن لە ترافیک و چوارڕیان و شوێنە گشتییەکانی دیکەی شارەکە راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:"لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان لە ترافیكلایت، چوارڕیان، ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیکەی دەروەزەکەر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیران".
ئاماژە بەوەشکراوە:"دەستگیرکراوەکان پێکهاتبوون لە پیاو و ژن و منداڵ، كە داوای ھاوکارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاوڵاتیان".
ئەوەشخراوەتەڕوو:"سەرجەم تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٣٩٠ی یاسای سزادانی عێراقی راگیران".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا