خانمە گۆرانیبێژی کورد بانە شیروان، نوێترین
بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە.
بانە شیروان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین بەرهەمی ئەمساڵی بەناوی "
دەستمبگرە" بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمەی بانە لە تێکست و ئاوازی کەفی
ئیسماعیلە، سیامەک کاری میوزیکی بۆ
کردووە.
بانە شیروان، لە شاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠١ لە دایکبووە، یەکەمین کاری
هونەری بەشێوەیەکی دوێت بووە لەگەڵ هونەرمەند نەڤید زەردی بەناوی " بڕۆ"
بوو، لە ئێستادا خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆیەتی.