ئیدرسۆن گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی تۆپێکی دوور ئاڕاستەی گۆندۆگان، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی دەکات و بەهۆیەوە
گۆڵی سێهەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گۆڵی سێهەمی
یانەکەی بەرامبەر بە تۆتنهام لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە کە بەهۆی
دروستکردنی گۆڵەکە لەلایەن گۆڵپارێزەی یانەکەوە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا
هێنا.
لە یارییەکەدا کە مانچێستەر سیتی بە
تۆمارکردنی سێ گۆڵ یارییەکەی بردەوە، گۆندۆگان دوو گۆڵی تۆمارکرد و بەوەش بە
تۆمارکردنی ١١ گۆڵ کەیشتە پلەی هەشتەم لە ریزبەندی گۆڵکەرانی خولی تۆپی پێی
ئینگلیزی.