لە هەرێم هیچ حاڵەتێکی نوێی مردن بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

کوردستان 15/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی پشکنینەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە تێیدا هیچ حاڵەتێکی نوێی مردن بەهۆی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارنەکراوە.
بە گوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم کە ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمیری رابردوو ٧٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٠٥ حاڵەتی چاکبوون لە هەرێم تۆمارکراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو:" هیچ حاڵەتێکی نوێی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارنەکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا