وەزارەتی تەندروستی هەرێم داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات

کوردستان 15/02/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم داوا دەکات بەهۆی تۆمارکردنی کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە عێراق، هاوڵاتییان زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:"دوای تۆماركردنی زنجیرەی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەكەین زیاتر پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن، بە تایبەت بەكارهێنانی ماسك، پاراستنی دووری نێوانمان و دەست شوشتنی بەردەوام".

ئاماژەی بەوەشکردووە:"هاوڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە لەكاتی هەبوونی حاڵەتی گوماناوی، هەرێمی كوردستان توانای دەستنیشانكردنی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوەی كۆرۆنای هەیە لە رووی ئامێر و شێوازی دەستنیشانكردن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:"تەنها رێگا بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەکانی زنجیرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابەندبوونە بە رێكکارەكانی خۆپارێزی".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا