هەولێر.. هاوڵاتییەک پاش کەوتنە ناو چاڵی ئاسانسوار رزگارکرا
پاش ئەوەی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی سەیداوە لە باڵەخانەیەکی هەیکەلدا کەوتە ناو چاڵی ئاسانسوار "مصعد"،
لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێرەوە رەوانەی نەخۆشخانەکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لەفەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:" پاش ئاگادارکردنەوەیان لەرووداوێک لە گەڕەکی سەیداوە کە هاوڵاتییەک بە ناوی (هێرش مەعروف ئەحمەد) لە باڵەخانەیەکی هەیکەلدا کەوتووەتە ناو چاڵی ئاسانسوار (مصعد)، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و هاوڵاتییەکەیان برینداری بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات گواستەوە".