کەمێک لەمەوبەر لە مەراسیمی ماڵئاوایی لە رۆژ نوری شاوەیس، مەسعود بارزانی نەیتوانی وتارەکەی درێژەپێبدات و وەستێندرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی شوبات، لەمەراسیمی ماڵئاوایی لە تەرمی رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، مەسعود بارزانی سەرۆکی حیزبەکە وتارێکی پێشکەشکرد.
لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارەکەی، مەسعود بارزانی بەهۆی بەپەرۆشبوون بۆ کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییەی حیزبەکەی، گریا و نەیتوانی وتارەکەی تەواو بکات.