بەهۆی کۆرۆناوە داوای داخستنی سەرجەم سنوورەکانی هەرێم دەکرێت

کوردستان 15/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بەهۆی مەترسییەکانی نەوەی نویی کۆرۆناوە داوای داخستنی سەرجەم سنوورە ئاسمانی و زەمینییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، د. شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پێسمەرگە بە BMC راگەیاند:" پێویستە پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نەوەی نوێی کۆرۆنا و گەیشتنی لە وڵاتانی دراوسێوە سەرجەم سنوورە زەمینی و ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان دابخرێت".

ناوبراو باسیلەوەشکرد:" هەرێمی کوردستان هیچ ئامێرێکی بۆ دەرخستنی ڤایرۆسی نەوەی نوێی کۆرۆنا نیە و لە ئێستادا بەگرتنەبەری ئەم رێکارانە دەتوانین باشتر رووبەڕووی ڤایرۆسە نوێیەکە ببینەوە".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی شوبات، وەزارەتی تەندروستی عێراق، چەند حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی نەوەی نوێی کۆرۆنای لە عێراق راگەیاند.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا