گومان دەکرێت کۆرۆنا گۆڕاوەکە گەیشتبێتە هەرێم

کوردستان 15/02/2021

Alternate Text

بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی گەیشتنی کۆرۆنای گۆڕدراو بۆ هەرێم روونکردنەوەیدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێم بە BMC راگەیاند:" چەند کەیسێک دەستنیشانکراون کە گومانی هەڵگری کۆرۆنا نوێیەکەیان لێدەکرێت".

ناوبراو وتیشی" بەڵام بەهۆی ئەوەی هەرێم کیتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕدراوەکەی نییە بۆیە دڵنیانیین کە ئایا ئەو کەسانە هەڵگری کۆرۆنا گۆڕدراوەکەن یاخوود نا.

بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێم روونیشیکردەوە:" پلان وایە پشکنینەکان رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن تا دڵنیاببنەوە لە راستی گومانەکان، بەڵام تا ئەوکات بەفەرمی ناتوانن هیچ زانیارییەک رابگەیەنن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا