یاریزانێکی ناودار یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

وەرزش 15/02/2021

Alternate Text

سێرجیۆ رامۆسی یاریزانی ناوداری یانەی ریاڵ مەدرید، بڕیاری داوە گرێبەست لەگەل یانەکەی نوێ نەکاتەوە و چەند یانەیەکی دیکە پێشنیاری بەستنی گرێبەستیان بۆ کردووە.

جوسیب بیدرول، راگەیاندنکاری ئیسپانی رایگەیاندووە:"سێرجیۆ رامۆس، یاریزانی ناوداری یانەی ریاڵ مەدرید  لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە و سەرەڕای خستنەڕووی چەند پێشنیارێکی نوێ لەلایەن ئەو یانەیەوە بۆی بڕیاری داوە بەیەکجاری یانەکە جێبهێڵێت".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" یانە ئەوروپییەکان چەند پێشنیارێکیان بۆ بەستنی گریبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە خستووەتە روو لەناویاندا یانەی پاریس سان چێرمان، بری ٤٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ بەستنی گرێبەست بۆماوەی سێ ساڵ پێشکەش کردووە، بەڵام تائێستا سەرجەم پێشنیارەکان لەلایەن سێرجیۆ رامۆسەوە رەتکراونەتەوە".

سێرجیۆ رامۆس، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ە و لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە وەک یاریزانی هێڵی بەرگری لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریددا یاری دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا