بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق کە ئاراستەی سەرجەم پارێزگاکان کراوە، داواکراوە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر پزیشکان و کارمەندەکانی تەندروستی.
ئەمڕۆ دووشممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، بەگوێرەی نوسراوێک کە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرچووە و واژووی حسێن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراقی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگاکان کراوە، بڕیاردراوە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.
لە نوسراوەکەدا ئەو چینەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە بە سوپای سپی ناوبراوە و فەرمانکراوە بە راییکردنی رێککارە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.