کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری بڕیاری داوە، لە ماوەیەکی نزیکدا
مۆبایلی گالاکسی ئێف ٦٢ بەهەمان پڕۆسێسەری گالاکسی نۆت ١٠ بخاتە بازارەکانی
جیهانەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی شوبات، میدیاکانی بواری تەکنەلۆژیا
رایانگەیاندووە:" کۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە لە ماوەیەکی نزیکدا بەرهەمە
نوێیەکەی بەناوی گالاکسی ئێف ٦٢بە چەند تایبەتمەندیەکی ناوازە و هەڵگری هەمان
پڕۆسێسەری گالاکسی نۆت ١٠ بخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە".
ئەوەش راگەیەندراوە:" پاتری مۆبایلەکە حەوت هەزار
میللی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا و بەنرخی ٣٣٠ دۆلار بۆ رامی شەش و ٣٥٨ دۆلار بۆ رامی
هەشت گێگا بایت دەکەوێتە بازاڕەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" شاشەی مۆبایلەکە لە جۆری
ئولیدی ٦.٧ ئینج و بە کوالیتی هەزار و ٨٠٠ پێکسڵە و کامێرای سێڵفیەکەشی ٣٢ مێگا
پێکسڵە، کامێرای سەرەکی مۆبایلەکەش ٦٤ پێکسڵە و بەهەریەکە لەڕەنگەکانی سەوز،
خۆڵەمێشی، شین دەکەوێتە بازارەکانەوە".