بەگوێرەی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا دەنگی دوو تەقینەوە لە نزیک عەنکاوەی هەولێر و باڵیۆزخانەی ئەمریکا بیستراوە و بەهۆیەوە باڵیۆزخانەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.
سەرباری ئەوەی هێشتا سەرچاوە ئەمنییەکانی هەولێر روونکردنەوەیان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان پێنج مووشەک لە گەڕەکی وەزیرانی شارەکە و دوو مووشەکی دیکە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئامریکا کەوتوونەخوار.
سەرچاوەیەک لە هەولێر بە BMC راگەیاند:" چەند مووشەکێک لە نزیک کانی قرژاڵە و نازە سیتی کەوتوونەتە خوارەوە". هەروەها دەنگۆی ئەوەش هەیە مووشەکەکان لە دوبزەوە ئاڕاستەی هەولێر کراون، بەڵام هێشتا دەنگۆکان راستنەکراونەتەوە.
لەلای خۆشیەوە، دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" دوو مووشەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کەوتنەخوارەوە و مووشەکێکیش بەسەر فڕۆکەخانەدا تێپەڕ بووە".