لاھور شێخ جەنگی: بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین ژیانی هاووڵاتییانمان بخرێتە مەترسییەوە
لەبارەی رووداوەکانی ئەمشەوی شاری هەولێر، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمشەوی دووشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند:" بە تووندی هێرشەكانی سەر هەولێر سەركۆنە دەكەم كە ژیانی هاووڵاتییانی خستووەتە مەترسییەوە. بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین ژیانی هاووڵاتییانمان بخرێتە مەترسییەوە و سەقامگیریمان تێك بدرێت".
هەروەها راشیگەیاند:" داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین لێكۆڵینەوە لەو هێرشانە بكەن و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بکرێنەوە".