بزوتنەوەی گۆڕان: بە توندی ئیدانەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین

کوردستان 15/02/2021

Alternate Text

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران لەسەر رووداوەکانی ئەمشەوی هەولێر هاتەدەنگ و پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەمشەوی دووشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا رایگەیاند:" بەداخەوە، ئەمشەو لەڕێی چەند موشەکێک، ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر کرایە ئامانج. لای خۆمانەوە، پاراستنی ئاسایش و ژیانی هاونیشتمانیانی هەولێری پایتەخت وەک ئەولەویەتی سیاسیی سەیر دەکەین و بە توندی ئیدانەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا