وەزارەتی تەندروستی هەرێم زیانە گیانییەکانی رووداوەکەی ئەمشەوی هەولێری ئاشکراکرد

کوردستان 15/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی موشەکەکانی ئەمشەوی شاری هەولێر ڕایگەیاند،کەوا تەنها سێ بریندار هەیە.

ئەمشەوی دووشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی تەندروستی هەرێم زیانە گیانییەکانی ئەو موشەکانەی ئاڕاستەی هەولێر کردبوو رایگەیاند:" سێ بریندار هەیە و   برینداری یەکەم پاسەوانی یەکێک لە قونسڵگەریەکانە لە گەڕەکی وەزیران، باری تەندروستی باشە و جێگیرە بەڵام چەندین پڕوشکی ساچمەی بەرکەوتووە".

روونیشیکردەوە:" برینداری دووەم کەسێکی کوردی ڕۆژئاوایە لە مەیدانی ئاژەڵان، برینی قوڵ و شکانی هەیە باری تەندروستی تا ڕادەیەک جێگیرە".

ئاماژەی بەوەشدا:" برینداری سێیەم کەسێکی دیکەی مەیدانی ئاژەڵانە باری تەندروستی جێگیر نیە".

هەروەها وتیشی:" دەستبەجێ فریاگوزاریان بۆ کراوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت لە هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە ماونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمشەو هەشت بۆ ١٠ مووشەک ئاڕاستەی چەند ناوچەیەکی شاری هەولێرکران و هێشتا هیچ لایەنێک بەپرسیارەتی کارەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا