مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی رووداوەکانی شەوی دووشەمەی هەولێر هاتەدەنگ و رایگەیاند" له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدام بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند:" بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم . داوا له كوردستانییان دەکەم ئارام بن .
هێزه ئەمنیەکانمان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان ده‌ست پێكردووه و له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدام بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه".