وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، توڕەین لەو هێرشە مووشەکییەی کرایە سەر هەرێمی کوردستان.
ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە:" لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، توڕەیی خۆی لە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر نیشانداوە".
ئاشکراشیکردووە:" لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بە مەبەستی دۆزینەوەی بکەرانی و سزادانیان".
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە باسیلەوەشکردووە:" زانیارییەکانیان ئاماژەبۆئەوە دەکەن، بەڵێندەرێکی سڤیل لەو هێرشەدا کوژراوە و چەند ئەندامێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سەربازێکی ئەمریکی و چەند بەڵێندەرێکی ئەمریکی برینداربوون".