سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکردووە، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغداد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی شەوی رابردووی هەولێر پێکبهێندرێت.
شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:" مستەفا کازمی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی کردووە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی شەوی رابردووی پارێزگای هەولێر".
ئاشکراشیکردووە:" لیژنەکە لەنێوان هەولێر و بەغداد دەبێت و دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان رادەگەیەندرێت".