Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زیانەکانی خواردنەوەی چا لە منداڵاندا

تەندروستی

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

شارەزایەکی بواری خۆراک هۆشداری لە زیانەکانی خواردنەوەی چا دەدات لە منداڵاندا و رایدەگەیەنێت دەبێتە هۆی کورتە باڵایی.

عیماد فەهمی، پزیشکی راوێژکاری خۆراک رایگەیاندووە:"خواردنەوەی چا لە منداڵاندا دەبێتە هۆی قەڵەوی و کورتە باڵایی ئەمە جگە لەو زیانانەی بە جگەر و گورچیلەی دەگەیەنێت دەشبێتە هۆی زیاتربوونی لێدانەکانی دڵ".

ئەو پزیشکە باسیلەوەشکردووە:"چا دەبێتە هۆی راکێشانی ئاسنی خوێن و دواتر کەمخوێنی لە منداڵدا دروست دەکات".

هاوکات ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکات منداڵەکانیان لە خواردنەوەی چا بپارێزن گەر ناچاریش بن چەند کاتژمێرێک دوای نان خواردن لەگەڵ ئاو یان شیر بڕێکی کەمیان بۆ تێکەڵ بکەن پاشان بیخۆنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP