قوباد تاڵەبانی: پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە

کوردستان 16/02/2021

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی هەولێر هاتەدەنگ و رایگەیاند، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە و لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکرێت بیخاتە مەترسییەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی شوبات،قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەداخەوە شەوی ڕابردوو هێرشکرایەسەر هەولێری پایتەخت و ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.
پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە و لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکرێت بیخاتە مەترسییەوە.
ئەم ھێرشە‌ش زەنگێکی وریاکردنەوەیە بۆ هەموولامان، بۆ ئەوەی یەکڕیز و یەکدەنگ بین لە‌ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، هەروەها ئەم رووداوە و پێشینەکانی دەریانخست کە دەبێت حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێم هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێ ناکۆکەکان و پڕکردنەوەی درز و کەلێنەکان. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانیش پێویستە ئەم مەترسیانە بە جددی وەربگرن و یارمەتیدەرمان بن بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر و سزادانی گروپە لە یاسا دەرچووەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا