سەرچاوەیەکی ئەمنی جۆری ئەو مووشەکە کاتیۆشایەی ئاشکراکرد کە شەوی رابردوو ئاراستەی شاری هەولێر کرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە، ئەو مووشەکانەی ئاراستەی هەولێر کران لە جۆری (107mm rocket)ە".
موشەکەکە کێشی ١٨ کیلۆیە،سێ کیلۆ تەقەمەنی تێدایە و درێژییەکەی و دەتوانێت(٨،٥) کیلۆمەتر دووری ببڕێت.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەو ئۆتۆمبێلەی مووشەکەکانی لێوە ئاراستەکراوە لە جۆری کیایە و لە رێگەی هەولێر-گوێر دۆزراوەتەوە".