بەڕیتانیا گەشتی هاوڵاتییەکانی لە عێراق قەدەغەکرد

عێراق 16/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا گەشتی هاوڵاتییەکانی  بۆ هاتووچۆ لە نێوان عێراق و بەڕیتانیا قەدەغەکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا رایگەیاند:" رێنمایی سەرجەم هاوڵاتییانمان دەکەین بە گەشتنەکردن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەویش بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا گۆڕاوەکە کە لە ئێستادا لە عێراق نیمچە کەرەنتینە پەیڕەودەکرێت".

وەزارەتی دەروەی بەڕیتانیا داواشی لە هاوڵاتییەکانی کردوە کە لە عێراق دەمێنەوە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و یاساکان بن تا ئەو کاتەی کەرەنتینە هەڵدەگیردرێت و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا