شەوی شەممەی رابردوو نزیکەی ٩٥٠ هەزار ماڵ بێ کارەبابوون.
ماڵپەرە ژاپۆنییەکان رایانگەیاند، بەهۆی ئەوەی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلەی رێختەر لە قوڵای ٦٠ کیلۆمەت لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە روویداوە، بۆ ماوەیەک کارەبای ٩٥٠ هەزار ماڵ بڕا، ئەویش بەهۆی ئەوەی بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر تۆڕەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا هەبووە.
بەدەر لەو ٩٥٠ هەزار ماڵە، ماڵپەڕەکان رایانگەیاندووە کە چەند پارێزگاییەکی دیکەش کاریگەربوون بە بوومەلەرزەکە.
شایەنی باسە رووداوی هاوشێوە لە ژاپۆن کەم دەبیسترێت و روودەدات، ئەویش بەهۆی ئەوەی یەکێکە لە وڵاتە پێشکەووتووەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان لەو پەڕی توانادایە.