تەندروستی لەبارەی کۆرۆنا گۆڕاوەکە هۆشداری مەترسیداری راگەیاند

عێراق 16/02/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ق ژینگەی عێراق رایگەیاند، بەراورد بە کۆرۆناکەی دیکە، ئەم جۆرەی لەم دواییانەدا بڵاوبووەتەوە زۆر مەترسیدارە و توشی منداڵان دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ بەگوێرەی ئاژانسی سۆمەریە نیوزی عێراقی، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا گۆراوەکە توشی سەرسوڕمانی نەکردین، وتیشی کە ئە جۆرە نوێیە زۆر مەترسیدارە و توشی منداڵان دەبێت و توانەی بڵاوبوونەوەی زۆر خێراترە".

وتیشی "نیشانە و کاریگەرییەکانی کۆرۆنا گۆڕاوەکە زۆر سەختترن لەسەر ئەو کەسانەی توشی دەبن".

لەبارەی دەسەتەبەرکردنی ڤاکسینی تایبەت، سەیف بەدر رایگەیاند:" حکومەتی عێراق ڤاکسینی ئەمریکی و بەڕیتانی و چینی دەکڕێتەوە، وا بڕیاریشە لە کۆتایی ئەم مانگەدا یەکەم کاروانی ڤاکسین بگاتە عێراق".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا