فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران: ئیدانەی ئەم هێرشە دەکەین

کوردستان 16/02/2021

Alternate Text

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی رووداوەکانی شەوی رابردووی هەولێری پایتەخت هاتە دەنگ.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بەئامانجکردنی رووداوەکانی شەوی رابردووی هەولێر رایگەیاند:" بەداخەوە شەوی ڕابردوو لەڕێگەی چەند موشەکێکەوە هێرشکرایەسەر هاوڵاتیان و خەڵکی سیفیلی شاری هەولێری خۆشەویست کەئامانج لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی خەڵکی شارەکە و هەرێمی کوردستانە".

ئەوەش هاتوە:"  ئێمە لەفراکسیۆنی یەکێتیی وێرای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە ، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکەین کە بەهەمانگی حکومەتی فیدراڵ لەنزیکترین کاتدا ئەنجامدەرانی کردەوەکە بدۆزنەوە و راپێچی دادگایان بکەن. هەروەک هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا