بە گوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەراورد بە دوێنێ ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا زیادیکردووە و ١٣٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی سوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی تەندروستی
هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی پشکنینەکانی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە
تێیدا ١٣٨ حاڵەتی نویی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٠٥ حاڵەتی چاکبوون تۆمارکراوە.
هاوکات، دوو حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆناش لەهەرێم
تۆمارکراوە.