ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو هێرشە
موشەکییەکەی دوێنێ شاری هەولێری ئیدانەکرد و بە "کردەوەی تیرۆرستی"
ناوبرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، نایف فەلاح موبارەک،
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لە بەیاننامەیەکدا
هاوخەمی خۆی بۆ قوربانییانی هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێری پایتەخی هەرێمی
کوردستان دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
لە بەیاننامەکەدا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنەکە ئاماژەی
بەوەکردووە:"پاڵپشتی خۆمان بۆ کۆماری عێراق دەردەبڕین لە رووبەڕووبوونەوەی
تیرۆر و بەدیهێنانی ئارامی و ئاسایشی زیاتری ناوچەکە".
ئەوەشخراوەتەڕوو:"هەڵوێستی ئەنجومەنەکە نەگۆڕە
بەرامبەر بە تیرۆر و بەهەموو جۆرێک لەدژی کردەوە تیرۆستییەکان وەستاوینەتەوە و کار بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاڵپشتیکارانی ئەو گروپە تیرۆرستییانە دەکەین".
شایەنی باسە، شەوی رابردوو زیاتر لە ١٠ موشەک ئاڕاستەی
شاری هەولێر کران و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.