ئەو گروپەی هێرشە موشەکییەکەی کردە سەر هەولێر ئاشکرابوو

کوردستان 16/02/2021

Alternate Text

گروپی چەکداری ( سرايا أولياء الدم ) بەرپرسیارێتی هێرشە موشەکییەکانی شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی شوباتی سەر پارێزگای هەولێری لە ئەستۆ گرت.

 ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی شوبات، گروپێکی چەکداری بەناوی ( سرايا أولياء الدم ) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە:" هێرشە موشەکییەکانی دوێنێ شەوی سەرهەرێمی کوردستان ئەوان ئەنجامیان داوە و ویستویانە بە سیاسیەکانی کوردستان بڵێن کە ڕێگەیەکی هەڵەیان گرتووەتە بەر و گەر ئاوا بەردەوامبن بەو موشەکانەی لە هەولێر هەڵیان گرتوون راستیان دەکەنەوە".
ئەوەش راگەیەندراوە:" هێشتا دەسەڵاتدارانی هەرێم ئارەزوی داگیرکردنی ناوچەکەیان لەلایەن تورکیاوە دەکەن بەتایبەت مەسعود بارزانی، یەکەم کەسە کە ئارەزوی ئەوداگیرکاریەکرد و تورکیای هێنایە ناو خاکی عێراقەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" ئێمە کوردەکان بەبرای خۆمان دەزانین و جگە لە تورکیا و ئەمریکا و ئیسرائیل هەرگیز ئەوان ناکەینە ئامانج، چونکە ئێمە بەردەوام لە شەقامەکانی هەولێر دەگەڕێین و لە ناو خانوو و میوانخانەکانی ئەوشارەدا دەمێنینەوە".
گروپەکە ئاماژەی بەوەشداوە:" هەرگیز فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ناکەنە ئامانج و ئەگەر بیانویستایە ئەوە بکەن ئەوا ئاسانترین کار دەبوو بۆ ئەوان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا