وەزارەتی کارەبا پلانی زیادکردنی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی ئاشکراکرد

کوردستان 16/02/2021

Alternate Text

وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە پلانیاندایە لەمساڵدا کاتژمێرەکانی پیدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ ١٦ کاتژمێر لە رۆژێکدا زیاد بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند:"لە ساڵی ٢٠١٩دا رۆژانە ١٠ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دراوە، لە ٢٠٢٠یش رێژەکە بۆ ١١ کاتژمێر لە رۆژێکدا زیادیکردووە و دەمانەوێت ئەمساڵ بیگەیەنینە ١٦ کاتژمێر".
ناوبراو راشیگەیاند:"لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی ٤٠ ملیۆن دینار بەمەبەستی چاککردنەوەی تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا