نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە هەولێر و بەغدا بۆ رادەستکردنی تاوانباران بە دادگا هەماهەنگی بکەن

کوردستان 16/02/2021

Alternate Text

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ شەوی هەولێر دەکات و دەڵێت"پێویستە لە پێناو رادەستکردنی تاوانباران بە دادگا هەولێر و بەغدا هەماهەنگی زیاتر بکەن".
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، جنین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند:"هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ شەوی هەولێر مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و پێویستە عێراق لە ناکۆکییە دەرەکییەکان بپارێزرێت".
پێشتریش هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاندبوو:"لەئەنجامی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر سەربازگەیەکی ئەمریکا لە هەولێر، کارمەندێکی خانەنشینی سڤیل گیانیلەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا