بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی
کەسێکی بەتۆمەتی گواستنەوەی چەند "منداڵێکی سواڵکەر" بەئۆتۆمبێلەکەی
راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی شوباتی ٢٠٢١،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە:"درەنگانی شەوی رابردوو بەشی
پۆلیسی فریاکەوتن کەسێکیان دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (BMW) چەند منداڵێکی بەمەبەستی سواڵکردن بەسەر شەقامەکاندا
دابەش دەکرد".
ئاماژە بەوەشکراوە:"دواتر تۆمەتبارەکە
رادەستی پۆلیسی شارەوانی کرا و رێککاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر".