ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان قسەکانی ئەو گروپەی هێرشەکەی ئەنجامدا رەتکردەوە

کوردستان 16/02/2021

Alternate Text

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، قسەکانی گروپی چەکداری (سرايا أبولياء الدم )ی بە ناڕاست و بە ئامانجی دروستکردنی ترس لەناوخەڵکدا لێکدایەوە.

بالانبۆ محەمەد عەلی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC  راگەیاند:" ئەو قسانەی گروپی ( سرايا أولياء الدم ) لەبارەی ئەوەی گوایە ئەندامانی ئەو گروپە لە هەولێرن ڕاستنییە و تەنها بۆ دروستکردنی ترس لە ناوخەڵکیدا ئەو قسانە دەکەن".
ئەوەشی راگەیاند:" گەر قسەکانیان راستبوایە و ئەندامەکانیان لەهەولێر بن ئەوا پێش روودانی ئەو رووداوە هێزە ئەمنییەکان دەستگیریان دەکردن".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، گروپی چەکداری ( سرايا أولياء الدم ) بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند:" ئەندامەکانیان لە شەقامەکانی هەولێر هاتوچۆ دەکەن و لە میوانخانەکانی ئەو شارە دەمێننەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا