بەهۆی کۆرۆناوە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دواخران

عێراق 16/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردەی عێراق تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ و کۆتایی وەرزی یەکەمی بۆ خویندنی ئەمساڵ دواخست.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی شوبات، وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند:" لەدوای بڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناوە بڕیاریان داوە تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ و کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ دوابخات.
هاوکات باسلەوەشکراوە:" بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا ئەوبڕیارەیان دەرکردووە و لە بەیاننامەی داهاتوودا ئەو کاتە رادەگەیەنن کە تاقیکردنەوەکانیان بۆ دواخستووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا