پێگەی ناسا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە
ماوەیەکی نزیکدا یەکەم هەلیکۆپتەری چاودێری ( درۆن ) بۆ گەڕان لەسەر هەسارەی مەریخ
هەڵبفڕێنێت.
ئەمڕؤ سێشەممە ١٦ی شوبات، میدیا جیهانییەکان
رایانگەیاندووە:" پێگەی ناسا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی یەکەم هەلیکۆپتەری
چاودێری لەسەر مەریخ بکاتە کار بۆ ئاشکراکردنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو
هەسارەیە".
ئەوەشراگەیەندراوە:" هەلیکۆپتەرە
چاودێرییەکە ( درۆن ) ساڵی رابردوو بە کەشتییەکی ئاسمانی رەوانەی ئەو هەسارەیە
کراوە و لە ١٨ی کانوونی دووەمدا گەیشتووەتە سەر هەسارەکە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" هەلیکۆپتەرەکە چوار
قاچی وەستانی هەیە و لە شێوەی سندوق و هەڵگری دوو کامێرا دروستکراوە".