یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە عێراق تۆمارکرا

عێراق 16/02/2021

Alternate Text

بڕیاردەری لیژنەی قەیرانەکان لە پەرلەمانی عێراق تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا گۆڕاوەکەی لە عێراق ئاشکراکرد.
جەواد موسەوی، بڕیاردەری لیژنەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:"لە پارێزگای نەجەف منداڵێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕاوەکە گیانیلەدەستدا و گومان لە توشبوونی چەندین منداڵی دیکە بەو ڤایرۆسە دەکرێت".
ناوبراو راشیگەیاند:"رێککارەکانی خۆپارێزی و قەدەغەی هاتوچۆ بەراورد بە پێشتر بە شێوەیەکی باشتر جێبەجێدەکرێت".
شایەنی باسە، دوێنێ وەزیری تەندروستی عێراق دەرکەوتنی جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە تاقیکەی تەندروستی ناوەندی عێراق راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا