شەوی رابردوو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە کەمپێکی ئاوارەکانی زاخۆ، سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا کە دوو منداڵی کوڕ وکچێک و باوکیان بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاگرەکە لەدوای کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی شوبات لە کەمپی بێرسفی دوو لە قەزای زاخۆ کەوتووەتەوە، لە ئەنجامدا نزیکەی ٨ کەس بوونەتە قوربانی کە سیانیان گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.
لەبارەی هۆکاری کەوتنەوە ئاگرەکە، گووماندەکرێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە بێت، بەڵام هێشتا بە فەرمی هۆکارەکە ئاشکرانەکراوە، بەهۆشیەوە باوکێک و دوو منداڵی کە کوڕ و كچ بوون گیانیان لەدەستداوە.
شایەنی باسە کەمپەکە بۆ ئەو کوردە ئێزیدیانە بوو کە لە شەڕی داعشدا ئاوارە ببوون و نزیکەی هەزار و ٥٠٠ خێزانی ئێزیدی تێدا ژیاوە.