پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خوێندکارێک لە بینای ئامادەیی کوردستانی کچان لە سلێمانی کەوتە خوارەوە و تەندروستی ناجێگیرە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی ١٢٢، رایگەیاندووە:"کەمێک لەمەوبەر خوێندکارێک لە ئامادەیی کوردستان لە شەقامی سەرکارێز خوار ئاسۆی دەلاک لە سلێمانی لە نهۆمی چوارەمی قوتابخانەکەی کەوتە خوارەوە.
ئاشکراشیکردووە:"خوێندکارەکە ناوی (س. ب)ەو تەمەنی ١٦ ساڵە و مێشکی تەقیوە و رەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شۆڕش کراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە".