پۆلسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە رووداوی کوشتنی کەسێک ئاگادارکراونەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر سێی شەودا لە رووداوێکی کوشتن ئاگادارکراونەتەوە لەسەر رێگای دهۆک و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوە.
وتیشی:" تاوانەکە بە چەکی دەمانچە ئەنجامدراوە و ئاسەواری گوللە بە سەری کوژراوەکەوە بەجێماوە، کوژراوەکە ناوی(ش، ف، ک)-ە و تەمەنی ٣٥ ساڵە خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە".
ویشی:" لە ئێستادا هۆکاری رووداوەکە ئاشکرانەبووە بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە ئەو کەسە لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە کوژراوە، بەڵام هەڵهاتووە و دەستگیرنەکراوە".