نوێترین زانیاری لەبارەی تەندروستی ئەو کچە خوێندکارەی خۆی فڕێدایە خوارەوە
ئەو کچە خوێندنکارەی لە قوتابخانەی کوردستان، خۆی فڕێدایە خوارەوە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
د.چالاک قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش بە BMC راگەیاند:" ئەو کچە خوێندنکارەی ئەمڕۆ لە قوتابخانەی کوردستان خۆی فڕێدایە خوارەوە، تەندروستی باش نییە و بێ هۆشە پێویستی بە چاودێری چڕە".
ئاشکراشیکرد:" لە نەخۆشخانەی شۆڕشەوە دەینێرین بۆ نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە بۆ بەشی چاودێری چڕ".